زەمبیلەکان

زەمبیلەی جومگەکان

رەنگە بتوانین زۆربەی نیوتریشنە پێویستەکان بۆ جومگە و ئیسقان لە دەنکێک کەپسولە کۆبکەینەوە بەڵام ناتوانین کە ڕێژەی پێویست لە هەریەکەیان دابین بکەین کە بتوانێت چاککردنەوەی کارترجەکان و داڕمانی جومگەکان و ئازاریان بە تەواوی کەم بکاتەوە بۆیە زەمبیلەی جومگەکانمان بۆ ئامادەکردون کە هەریەکە لە نیوتریشن و ڤیتامین وکانزاکان و رۆنە پێویستەکانمان بە کەپسولی جیا بۆ کردونەتە زەمبیلەیەک کە رۆژانەیارمەتیت دەدات بۆ چاککردنەوە و راوەستانی داڕمان و نەهێشتنی ئازار بە بێ ئەوەی هیچ ماددەیەکی زیادەی تێدا بێت کە زیان بگەیەنێت بە لەش و ناسروشتی بێت،١١ کەپسول کە لە سەدا سەد پێکهاتە چالاکەکانی نیوتریشنەکانی تێدایە لە بەریتانیا بە بەرزترین کواڵەتی دروستمان کردووە

زەمبیلەی دوو گیانی

زۆر بە وریای و زانستیەوە هەموو ئەو نیوتریشن و ڤیتامینانەمان بۆ دایک ئامادە کردووە بۆ دووگیان بون و کاتی دووگیانی، دە کەپسول کە لە سەدا سەد پێکهاتە چالاکەکانی نیوتریشینەکانن کە هیچ ماددەیەک زیادەی تێدا نییە بە شارەزایی خۆمان و پرسیار کردن لە چەندین نیوتریشنی شارەزا لە بەریتانیا رێکمان خستوە و کە یارمەتیەکی باشی دایک و لە پاشەرۆژدا کۆرپەکەشی دەدات

زەمبیلەی ووزە

ئەگەر بەیانیان توانای ئەوەت نییە و حەزت لێیە لە جێگادا بمێنیتەوە، ئەگەر بە رۆشتن حیلاک و شەکەتی ، ئەگەر وەرزش دەکەیت یان پاڵەپەستۆی خوێنت هەیە ، ئەگەر توانای سێکسیت کەمە و سەر ئێشەی بەردەوامت هەیە زەمبیلەی ووزە بە دە کەپسول هەموو لایەنەکانی پێدانی ووزەمان بۆ دابین کردوی

زەمبیلەی دژە پیربوون

ئەم زەمبیلەیە خانە دەپارێزێت لە ئۆکسید بون و تێکشکان بە هۆی ماددە رادیکاڵەکان و بەهۆی سترێسەوە، چەوریە بێ کەڵکەکانی دەوروبەری خانە کە هەموو ماددە رادیکاڵە ژەهراوەکانی پێوە نوساون پاک دەکاتەوە و ناهێڵێت شێوەی خانەکان بشێوێنێ و ناشیرینی بکات ، ناهێڵێت خانە زۆمبیەکان چالاک بن و بژین