ناتوانین خۆمام لە مردن بپارێزین بەڵام دەتوانین فێربین چۆن بژین

0 Comments

لەش ئەیەوێت خۆی چاک بکاتەوە، لەش دەزانێت کە چۆن خۆی جاک بکاتەوە. تەنها کاتی بدەرێ و ژەهری مەدەرێ

هیچ خانەیەک نییە تەمەنی لە شەش ساڵ زیاتر بێت وە لە سەدا نەوەت و مێنجی خانەکان تەمەنیان ناگاتە ساڵێک و لەش بە بەردەوام لە خۆ نوێ کردنەوە و خۆ چاککردنەوەدایە بەڵام لە لایەکی ترەوە لەش لە ناوەوە و لە دەرەوە بە بەردەوام بەرکەوتنی هەیە بە ژەهرەکان تەنانەت پێش لە دایک بون و لە ناو سکی دایکەوە

زیاتر لە هەشتا هەزار ماددەی کیمیاوی ژەهراوی هەن لە دەوروبەرمان کە زۆربەیان دەچنە خانەکانەوە و خانەکان تێک دەشکێنن

ژەهرەکان سیستەمی بەرگریمان لاواز دەکەن، توشی هەوکردنی بەردەواممان دەکەن، هۆرمۆنەکان تێک دەدەن، ووزەمان کەم دەکەنەوە، خەومان لێ دەزڕەنن و کواڵەتی ژیانمان خراپ دەکەن

زۆربەی کەس دیتۆکس تەنها بە گیراوەی سەوزە خواردن و ڕۆژوبون و کەمکردنەوەی شەکر و شیرەمەنیەکان و کافاین تێگەیشتووە، هەرچەندە ئەمانە زۆر گرنگن بەڵام تەنها بەشێکی دیتۆکس و پاککردنەوەی لەشن لە ژەهر

بەشی سەرەکی دیتۆکس  بریتییە لە گۆڕینی ژیانی ڕۆژانەمان چونکە  گرنگتر لە پاککردنەوە بریتیە لە فێربونی خوی نوێ بۆ ئەوەی ژەهری تر نەخەینە لەشمان

پەیوەندیە کۆمەڵایەتیەکانمان کاریگەریەکی زۆری هەیە لە سەر تەندروستیمان و لێکۆڵینەوەکان دەریان خستووە کە خوی کەسەکانی دەوروبەرمان، گرژی یان روخۆشی کەسێکی نزیک بریتییە لە زانیاری و دەگوازرێتەوە بۆ کەسێکی تر وە بە هۆی ئەو زانیاریەوە مێشکمان بریار دەدات کە هۆرمۆنی خۆشی برژین یان بە پێچەوانەوە بە لەش بڵێین لە مەترسیداین و هۆرمۆنی سترێس بڕێژین

ستروس دەستەواژەیەکی جیهانییە دەلالەت لە تێکچونی سیستەمی مرۆڤ دەکات لە ئەنجامی بیرکردنەوەیەکی ژەهراوی کە ئازارێکی قورسی مێشک، بیرکردنەوە، دەروون، سیستەمی بەرگری ، دڵ و سیستەمی هەرس کردن دەدات وە هیچ بەشێکی لەش لێی بێ بەش نابێت

هوت جۆر ژەهراوی بون هەیە

ژەهراوی بون بە ووشە

ژەهراوی بون بە هەڵبژاردنەکانمان

ژەهراوی بون بە خەونەکانمان

ژەهراوی بون بە بیروباوەرەکانمان

ژەهراویبون بە خۆشەویستەکانمان

ژەهراویبون بە خوەکانمان

ژەهراوی بون بە خواردن و دەرمانەکانمان

facebook.com linkedin.com twitter.com
Categories:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Related Posts

مرۆڤ بە بەرزترین دیزاین دروسکراوە
نەخۆش کەوتن حاڵەتێکی نا سروشتییە، لەشی مرۆڤ ئامێرێکی موعجیزەیە کە خۆی خۆی بەڕێوە دەبات، دیزاین
ڕۆژێکی نوێ
خۆت ئامادە بکە بۆ ڕۆژێکی نوێ. کار لەگەڵ لەشت بکە نەک دژی لەشت، لەشی مرۆڤ