نەخۆش کەوتن حاڵەتێکی نا سروشتییە، لەشی مرۆڤ ئامێرێکی موعجیزەیە کە خۆی خۆی بەڕێوە دەبات، دیزاین کراوە بۆ سورێکی بیست و چوار کاتژمێری، تێک دەشکێت و نوێ دەبێتەوە و توانای خۆ چاککردنەوەی هەیە. تەنها پێویست بیخەینەوە کاتژمێری سفری ڕۆژانە و لە هەمان کاتدا بیبەینە سەر جێگا و بیخەوێنین.