خۆت ئامادە بکە بۆ ڕۆژێکی نوێ. کار لەگەڵ لەشت بکە نەک دژی لەشت، لەشی مرۆڤ دیزاین کراوە بۆ بیست و چوار کاتژمێر، بۆ شەو و رۆژ، بە ئاگابون و خەوتن، جوڵە و پشوو، برسیەتی و تێربون، تێکشکان و نوێ بونەوە، سترێس و دڵخۆشی. لە نێوان هەر یەکێکیان پێویستمان بە کاتێک هەیە بۆ پاککردنەوە.
رۆژێکی نوێی تروشت دوای نیوەی شەو دەست پێدەکات بەڵام رۆژێکی نۆیی لەشت ئەو کاتە دەست پێدەکات کە لەشت دەبەیتە ژێر جێگا بۆ خەوتن هەموو شەوێک، ئەرکی تۆیە کە لەشت بەریتە سەر جێگا هەموو شەوێک لە هەمان کاتدا ( کەمتر یان زیاتر لە ٢٠ خولەک). کاتێک کە شەوێک کاتژمێر یانزەی شەو دەخەوی و بۆ شەوی دواتر کاتژمێر دووی بەیانی دەخەوی و شەوی سێیەم کاتژمێر ١٠ی شەو دەخەوی ئەوا تۆ زانیاری دەدەیت بە لەشت کە شەوی یەکەم بیست و چوار کاتژمێرە و شەوی دواتر بیست و حەوت کاتژمێرە و شەوی سێیەم بیست کاتژمێر وە ئەمە دەبێتە هۆی تێکچونی ئەو سیستەمەی بۆ ٢٤ کاتژمێر دیزاین کراوە و دەبێتە هۆی تێکچونی بەلانسی لەش بە مانای هۆرمۆنەکان لە کاتی جیاجیادا دەرژێن و زۆربەی تێکچونی بەڵانسی لەش لێرەوە دەست پێدەکات
بە رۆژ خانەکانی لەشمان بەکاردێنین و هەندێکیان تێک دەشکێنین، شەو لەش هەوڵ دەدات خۆی چاک بکاتەوە و خۆی نوێ بکاتەوە، لە نێوان ئەم تێکشکان و نوێبونەوەیەدا سێ کاتژمێرمان پێویستە بۆ پاککردنەوە و ئامادەبون بۆ نوێ بونەوە
هەموو شەوێک لە هەمان کاتدا بخەوە و سێ کاتیژمێر پێش خەوتن پێویستە بوەستیت لە خواردن و لە دڵەراوکێ و سترێس و چارەسەرکردنی گرفتەکانت، بە خۆت بڵێ هەر کێشەیەک و گرفتێکم هەبێتهەقی سێ کاتژمێر خۆشی و ئارامیم هەیە، ئەو کاتەت بە شتێک بەسەربەرە کە حەزت لێیەتی، خوێندنەوەی کتێبێک، گوێگرتن لە مۆسیقا و گۆرانییەک، تەماشاکردنی فلیمێک یان یارییەک و هتد .
هەموو شتە نێگەتیڤەکان و خەلە نێگەتیڤەکانلەو سێ کاتژمێرەدا بلۆک بکە و گرفتەکان و چارەسەرکردنی هەڵگرە بۆ بەیانی
کاتەک کە خواردن و ستروس دەوەستێنی، هۆرمۆنی ناوەخت و هەوکردن دەوەستێنی کە بڕژێنە لەشتەوە کە هەمان خراپەیان هەیە وەک شەکر و کاربۆهیدرات و چەوریە خراپەکان و جگەر بێزار دەکەن و ناهێڵن جگەر کارەکانی تری بکات بۆ نوێ بونەوە و پاککردنەوەی لەش. جگەر زیاتر لە پێنج سەد کارمان بۆ دەکات گەر بێزاری نەکەین بە خواردن و سترێس لە شەودا