هەوکردن هۆکارێکی شاراوەیە بۆ زۆربەی نەخۆشییەکان و زۆربەی ئازارەکان هۆکارەکەی هەوکردنە، هەوکردن دەبێتە تێکشکاندنی خانەکان، دەبێتە خورانی جومگەکان و تێکچونی سیستەمی هەرس. هەوکردنە دەبێتە هۆی کێش زیادکردن و هۆکارە کە کێشت دانابەزێ
هەوکردن پێکهاتووە لە چەوری و کە کۆڵیسترۆڵت بەرزە هۆکارەکەی ئەو چەوریەیە کە لە هەوەکردن لەشت دروستی کردووە باشترین ستراتیجی بۆ کەمکردنەوەی هەوکردن بریتییە لە دیتۆکس و وەستانی ئەو خواردنانەی کە دەبنە هۆی هەوکردن.
لە سەردەمێکدا دەژین کە لەشمان هەوکردن دروست دەکات دژی خواردن نەک دژی بەکتریا.
ئەو خواردنانەی کە پێویستە دوورکەوینەوە لێیان
یەکەم: ڕۆنە رووەکیە دروستکراوەکان. ئەم رۆنانە کە لە گوڵەبەرۆژە و گەنمەشامی و تۆوی لۆکە و رووەکی تر دەردەهێنرێن پێویستیان بە رێژەیەکی بەرز لە گەرمی هەیە بۆ ئامادەکردنیان بۆ خواردن کەئەو گەرمییە دەبێتە هۆی بە ئۆکسید بون و بە هایدرۆجین بونیان و هیچ جۆرە ئۆمیگا ٣ەیەکیان تێدا نامێنێت و دەگۆرێن بۆ چەوریە خوساوەکان کە ناتوانن لیپتن دروست بکەن، لیپتن هۆرمۆنێکە کە چەوریە باشەکان دروستی دەکەن و مێشک ئاگادار دەکەنەوە لە رێژەی چەوری لە لەشدا و پێی دەلێین کە لەش تێرە لە چەوری.
دووەم: گۆشتە دروست کراوەکان ئەم گۆشتانە تەنها گۆشتی قوتوکراو و تێکەڵکراو ناگرێتەوە کە زۆر مەترسیدارن بەڵکو ئەو ئاژەڵانەش دەگرێتەوە کە بە زۆر گەورە دەکرێن مرۆڤ پێوست ناکات کە ڤیجیتاریان بێت یان گۆشت نەخوات بەڵام گرنگە گۆشتی ئاژەڵێک یان پەلەوەرێک بخوات کە گیا خۆرە وبە ژەهر گەورە نەکراوە
سێیەم : شەکر ، شەکر ژەهرە ( نوکتە سەری دێڕ)
چوارەم: بەرهەمە شیریەکان: لە سەدا ٦٥%ی خەڵک توانای هەزمکردنی لاکتۆز لە دەست دەدەن لە تەمەنێکی ژیاندا، کاتێک کە ناتوانیت لاکتۆز هەرس بکەیت سیستەمی بەرگری لەش هەوکردن دژی لاکتۆز دروست دەکات.
پێنجەم: هەموو شیرینییە دروستکراوەکان و رەنگە دروستکراوەکان هەموو ئەمانە نامۆن بە لەش و لەش نایانناسێتەوە وەک خۆراک بۆیە وەک هەرەشە بۆ سەر لەش تەماشای دەکەن و هەوکردن دروست دەکەن دژیان