خواردن چۆن دەبێت بە هەوکردن؟ خواردن چۆن دەبێت بە زانیاری؟

0 Comments

هەندێک جار تينها پێویستمان بەوەیە کە گۆرانکارییەکی بچووک بکەین لە جۆری خواردن و کاتی خواردنەکانمان
وا بيرمان دەکردەوە کە خواردن تەنها ووزەی لێوەردەگرین و لە لایەکی لەشەوە دەچێتە ناو لەش و لە لایەکی تر دەچێتە دەرێ، لەش تێکیدەشکێنێ و پرۆتینەکان دەنێرێت بۆ ماسولکە و کاربۆهیدرات بۆ ووزە و چەوری بۆ ورگ و سمت و ران و پاشماوەکەی تری بۆ دەرەوە، بەڵام لە راستیدا
 هەرخواردنێک دەخۆین لەش دەیخوێنێتەوە و زانیارییە و پەیوەندی دەکات بە زیندەوەرە مایکرۆبیەکانی گەدە و سیستەمی بەرگری لەش و بە هەرسێکیان زانیارییەکی هاوبەش دەنێرن بۆ مێشک و بە مێشک دەڵێن کە لەش لە ژێر هەڕەشەدایە یان نا وە ئەگەر لە ژێر هەڕەشەدا بێت ئەوا هەوکردن دروست دەکەن و پلانی بەرگری دادەرێژن
ئەم خاڵانە بکە بە خوی رۆژانەت

یەکەم: هەموو خواردنەکانت لە هەشت بۆ دە کاتژمێردا بخۆ بۆ نموونە لە یانزەی بەیانی بۆ حەوتی ئێوارەبەڵام دەبێت کۆتایی بە خواردن بێنیت پێش سێ کاتژمێر لە خەوتن

دووم: پێش خۆت زیندەوەرە مایکرۆبیە هاورێکانی گەدەت تێر بکە بە سەوزە و فایبەر، بەکتریا خراپەکانحەزیان لە خواردنی شەکر و نان و رۆنە قرچاوەکانە

سێیەم: لە نێوان برج و نان و پاستا تەنها یەکێکیان بخۆ

چوارەم : جەلاتین بە هیچ شێوەیەک مەخۆ

پێنجەم: شیر و بەرهەمەکانی شیر مەخۆ

شەشەم: شەکر ژەهرە، با لە ماڵددا نەبێت و راوەستە لە کڕینی

facebook.com linkedin.com twitter.com
Categories:

Leave a Reply

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Related Posts

مرۆڤ بە بەرزترین دیزاین دروسکراوە
نەخۆش کەوتن حاڵەتێکی نا سروشتییە، لەشی مرۆڤ ئامێرێکی موعجیزەیە کە خۆی خۆی بەڕێوە دەبات، دیزاین
ڕۆژێکی نوێ
خۆت ئامادە بکە بۆ ڕۆژێکی نوێ. کار لەگەڵ لەشت بکە نەک دژی لەشت، لەشی مرۆڤ
ناتوانین خۆمام لە مردن بپارێزین بەڵام دەتوانین فێربین چۆن بژین
لەش ئەیەوێت خۆی چاک بکاتەوە، لەش دەزانێت کە چۆن خۆی جاک بکاتەوە. تەنها کاتی بدەرێ